ئابوری

لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە دارایی هەرێم رونکردنەوە دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرەڕای پشووی فەرمیی سبەینێ وەزارەتی دارایی هەرێم بەردەوام دەبێت لە دابەشکردنی ١٤ وەزارەت و دەستەی حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی.

لەمانیانی راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان دەڵێت "لەگەڵ ئەوەی سبەی دوو شەممە (٢٠٢٤/١٠/٢١) پشووی فەڕمییە لە هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی راگەیەنراو بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە".

جێی ئاماژەیە، بڕیارە سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانەی حکومەتی کاربەڕێکەر دابەش بکرێت، (دەستەی دەسپاکی, دەستەی وەبەرهێنان, دەستەی ژینگە, دەزگای مین, ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم, کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن, دیوانی چاودێری دارایی, مافی مرۆڤ, کاروباری کۆمەڵایەتی, کاروباری شەهیدان , ئەنفالکراوان, دارایی و ئابووری, تەندروستی).
 
2024-10-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.