ئابوری

دووبارە گرفت بۆ مووچەی ئەم توێژە دروستبوو

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمڕۆ خانەنشینانی سەربازی و شارستانی مووچەی مانگی ئەیلولیان وەرگرت، بەڵام هاوشێوەی مووچەی مانگی ئاب بەشێک لە خانەنشینانی هەرێم مووچەی کەمتریان لە شایستەی خۆیان وەرگرت.

سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان وتی "ئەو کەمییەی لە مووچەی مانگی 8ی بەشێکی خانەنشینان دروستبوو ئەم مانگەش چارەسەرنەکراو بەشێکی خانەنشینان کەمتر لە شایستەی خۆیان وەرگرت".

ناوبراو رونیشی دەکاتەوە "خانەنشین هەیە 180 هەزار دیناری لێبڕاوە؛ هەیە کەمتر و هەیە زیاتر، کێشەکەش لەکاتی هاوتاکردنی مووچە دروستبووە و بڕیارە لە مووچەی مانگی داهاتودا چارەسەر بکرێت''.

لێبڕینی ئەو پارەیە لەکاتێکدایە، مانگی پێشوو بەشێکی خانەنشیان زیاتر لە شایستەی خۆیان پارەی مووچەی مانگی ئابیان وەرگرت، لەوبارەیەوە وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانیش دەڵێت "ئەوانەی مانگی پێشوو پارەی زیادیان وەرگرتوە، ئەم مانگە چاککراوە و شایستەی خۆیان بێ کەم‌ و زیاد وەرگرتووە".
 
2024-10-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.