ئابوری

دارایی عێراق فێڵێکی سەرسوڕهێنەری هەرێم لەبارەی مووچەی مانگی 10ەوە ئاشکرادەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی عێراق فێڵێکی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاشکرا دەکات و دەڵێت، هەرێم داوای پارەى مووچەى مانگى 10 دەکات بۆ ئەوەی مووچەى مانگى 9ی پێ دابەشبکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند "پارەی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێمیان رەوانە کردووە، بەڵام هەرێم لە ئێستادا داوای پارەی مووچەی مانگی 10یان لێ دەکات تا مووچەی مانگی 9ی پێ دابەش بکەن".

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم 77 ملیار دیناریان لە داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نارد، لەبەرامبەردا وەزارەتی دارایی عێراق وتویەتی، سەرەڕای ناردنی پارەی تەواو بۆ مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام هەرێم داوای پارەی دیکەیان لێ دەکات.
 
2024-10-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.