ئابوری

ئەمجارەش مووچەی خانەنشینانی سەربازی بە هاوتانەکراوی دابەش دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان
عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی نۆی خانەنشینانی سەربازی بەگوێرەی یاسا کۆنەکە دەبێت و هاوتا نەکراوە.

ناوبراو لە لێدوانێکیدا دەڵێت "لیستی مووچەی مانگی نۆ بە هەردوو شێوازی هاوتاکراوی و هاوتانەکراوی رادەستکراوە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ بڕیاری هاوتاکردنیان نەدراوە".

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی باس لەوەش دەکات "مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینان، 4ی تشرینی یەکەم دابەشکرا. خانەنشینانی مەدەنی بەگوێرەی هاوتاکراوی وەریانگرتووە و سەربازییەکانیش بێ هاوتاکراوی".
 
2024-10-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.