ئابوری

وەزارەتی دارایی هەرێم: زیاتر لە 77 ملیار دینارمان نارد بۆ بەغدا

نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی داهاتی نانەوتی بڵاوکردەوە
دەقی راگەیەندراوەکە
بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٠٢٤/١٠/١٥ ) بڕی ( ٧٧،٨٤١،٧٦١،٠٠٠) حەفتاو حەوت ملیارو هەشت سەدو چل و یەک ملیۆن و حەوت سەدو شەست و یەک هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٤، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.
٢٠٢٤/١٠/١٦
 
2024-10-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.