ئابوری

یەکێتی ژووری "هەژماری من"ی لە بانکەکانی سلێمانی داخست

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی زانیارییەکان یەکێتی ژووری "هەژماری من"ی لەبانکەکانی پارێزگای سلێمانی داخستووە و پێیانووتون بۆ لەمەودوا "تەوتین" دەستبەکاردەبێت.

دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ پرۆژەی هەژماری منـدا نین و نابراو رایگەیاند "ئەوە هەژماری ئێوە نییە؛ هەژماری مەسرور بارزانییە"، بەهۆیەوە ئەمرۆ هێزەکانی پۆلیس چوونەتە سەر بانکەکان و پێیان راگەیاندوون سەرجەم ژوورەکانی تایبەت بە کارکردنی هەژماری من دابخەن.

زانیارییەکان ئەوەشیان ئاشکراکردووە، داخستنی پرۆژەی هەژماری من بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، بریاردراوە لەمەودوا "تەوتین" دەستبەکاربێت.

2024-10-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.