ئابوری

بانکی TBI هەنگاوی یەکەمی تەوتینکردنی زۆربەی وەزارەتەکان تەواو دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرچاوەیەکی ئاگادار زانیاری شۆکهێنەر لەبارەی تەوتینەوە لە بانکی TBIی لقی سلێمانی ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەو بانکە هەنگاوی یەکەمی تەوتینکردنی زۆربەی وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستانی تەواو کردووە و سەرقاڵی دووەم هەنگاوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بانکی TBIی لقی سلێمانی تایبەت بە نها نیوز دەڵێت "هەنگاوی یەکەمی تەوتینکردنمان تەواو کردووە، فەرمانمان بۆ هاتووە مووچەی فەرمانبەرانی هەموو کوردستان تەوتین بکەین نەک تەنیا سلێمانی، بەڵام لەیەکەم هەنگاودا سەرقاڵی تەوتینکردنی مووچەی سلێمانین".

پەیوەست بە هەنگاوەکانی بانکی TBI لقی سلێمانیشەوە، ئەو سەرچاوەیە رونیکردەوە "هەنگاوی یەکەم تاڕادەیەک بۆ کۆکردنەوەی داتاو زانیاری فەرمانبەرانە، وە زۆربەی وەزارەتەکانمان لەبەردەستدایە، لە هەنگاوی دووەمدا چاوەڕوانین کە کەی تەواوکاری بکەین".

ئەو زانیاری سەرسوڕهێنەر تر لەبارەی تەوتینەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ئەگەر عێراق تەمویلەکە لەبەغداوە راستەوخۆ بیخاتەسەر بانکێک کە منی فەرمانبەر هەژمارم هەیە هەتا بانکەکە هی پارتیش بێت، راستەوخۆ دەبێت بە تەوتین، بەڵام ئەگەر بەغدا تەمویلەکەی نارد بۆ حکومەت و دواتر بیخاتەسەر هەژمارەکەم ئەگەر لەبانکی رەشیدیش هەمبێت هەر دەبێت بە هەژماری من. گرنگ تەمویلەکەیە کە کێ دەیکات. پارتیش بۆیە وا دەکات دەیەوێت تەمویلەکە هی خۆی بێت. واتە پارەدارکردنی بانکەکانی خۆیان".
2024-10-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.