ئابوری

لەگەڵ مووچەی مانگی نۆ؛ پارەی دیکە بەسەر مامۆستایانی گرێبەستدا دابەشدەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان
لەئێستادا مامۆستایانی گرێبەست جگە لە مانگی شەش، دوو مانگ (حەوت و هەشت) شایستەی دارایی وانەبێژییان ماوە و بڕیارە مانگی 11 دابەش بکرێن. هاوکات لەگەڵ مووچەی مانگی نۆی وەزارەتی پەروەردە، یەکەم مووچە وەک مامۆستای گرێبەست وەردەگرن.

کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک، شایستەی دارایی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەستیان ئامادەکردووە، هەر پەروەردەیەک فریابکەوێت ئەمڕۆ پارەکە لە گەنجینەکان وەربگرێت، دەتوانێت دەست بە دابەشکردنی بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پەوەردەی سۆران، چۆمان و ژمارەیەک پەروەردەی دیکەی هەولێر و دهۆک شایستە داراییەکانی مانگی شەش دابەش دەکەن، لە ماوەی دوو ڕۆژدا سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست پارەکە وەردەگرن.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم 37 هەزار و 933 کەسە، شایستەی داراییان لە 250 هەزار دینارەوە تاوەکو 400 هەزار دینارە.
 
2024-10-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.