ئابوری

رێوشوێنێكی بەپەلە بۆ تەوتینكردنی مووچە ئاشکراکرا

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی فیدراڵ سوورە لەسەر دەستپێکردنی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و سەرەتاش لە بانكی فیدراڵییەوە دەستپێدەکات، دەشڵێت "لەهەوڵی کردنەوەی لقی بانکین لە کوردستان".

غەریب ئەحمەد، ئەندامی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا ئاشکرای دەکات "حكومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی تەوتینی مووچە دەستپێبكات و پڕۆسەكەش لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت ئەوەش بە پشتبەستن بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق".

ئاشکراشی دەکات "وەك فراكسیۆنی یەكێتی دەستپێشخەرییەكمان كردووە كە لقی بانكە فیدراڵییەكان لە هەرێمی كوردستان بكرێنەوە و تاوەكو هەنگاوەكانی تەوتین لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات".
 
2024-10-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.