سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایدەگەیەنێت "پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆران دەکرێت".
ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بە میدیای یەکێتی راگەیاند، سەرجەم ئامادەكارییەکان کراوە، بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران بکرێت.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەشڵێت "لە ئێستادا بڕی 995 ملیار و 392 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی نۆ تەرخانکراوە".
بە وتەی ئەو سەرچاوەتە "لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول ئامادەكراوە و چاوەڕوان دەكرێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا و پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات".
|