بڕیاری خەرجکردنی پارە بۆ جوتیارانی هەرێم دەرچوو
نها نیوز – هەواڵەکان
بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیاری خەرجکردنی ئەو 45 ملیار دینارە درا کە بۆ جوتیارانی هەرێم هاتووە.
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی لە لێدوانێکیدا دەڵێت "لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پارەکە خەرجدەکرێت و سەرجەم جوتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە لێی سوودمەند دەبن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2024 بەغدا بڕی 45 ملیار دیناری بۆ گەنمی جوتیارانی هەرێم نارد.
|