ئابوری

نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست

نها نیوز – هەواڵەکان
رۆژی هەینی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەرزبووەوە بۆ 2585 دۆلار کە بەرزترین ئاستییەتی لە مێژوودا.

لەمبارەیەوە، سیتی بانکی ئەمریکا، کە یەکێکە لە گەورەترین بانکەکانی جیهان، دەڵێت، بەهۆی کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکە ناوەندییەکانی جیهانەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە ئەگەری زۆرەوە لە ناوەڕاستی ساڵی 2025ـدا بەرزدەبێتەوە بۆ 3000 دۆلار.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی مساقڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتووەتە 540 هەزار دینار، هاوکات لەم ساڵدا، نرخی ئەو کانزا زەردە بەڕێژەی 24% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
2024-09-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.