ئابوری

ئەگەر هەیە لیستی مووچەی مانگەکانی 8 و 9 پێکەوە بنێردرێن

نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەری هەیە لیستی مووچەی مانگەکانی 8 و 9 پێکەوە بۆ دارایی فیدڕاڵ بنێردرێت.

ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا ناوخۆییەکان ئەوەشی باسکردووە، هەموو وەزارەتەکان ئاگادار کراونەتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوا وادەی ناردنی لیستی مووچەیە بۆ وەزارتەکەیان.

لە ناوەڕاستی مانگی نۆ نزیکدەبینەوە و مووچەخۆران تائێستا مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە و لیستی مووچەش رەوانەی بەغدا نەکراوە.
 
2024-09-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.