ئابوری

هەرێم هەنگاوی جدی گرتەبەر بۆ دابەشکردنی دوو مووچە

نها نیوز - هەواڵەکان 

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لیستی نوێی راستکراوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ژمارەی وەزیفیان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت تاوەکو بەغدا تەواوکاریی مووچەی مانگەکانی پێشوو بنێرێت کە خەرجکردنی راگیرابوو.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا جەختیکردەوە، سەبارەت بە بەردەوامبوونی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچەی ئەو مووچەخۆرانەی هەرێمی کوردستان کە بێبەش کرابوون لە وەرگرتنی مووچەکانیان بەهۆی نەبوونی ژمارەی وەزیفی. لە نزیکترین دەرفەت کە هەفتەی داهاتووە.

ئەنجومەنەکە داواشیکردووە، لیستی نوێی راستکراوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ژمارەی وەزیفیان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت و لەبەرامبەردا بەغدا تەواوکاریی مووچەی مانگەکانی پێشوو بنێرێت کە خەرجکردنی راگیرابوو، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی 8 لە هەرێم دابەش بکرێت و ئامادەکاریی پێویستیش بکرێت بۆ مووچەی مانگی 9 هاوتای مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق.
 
2024-09-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.