عێراق بڕیاریدا بە خەرجکردنی مووچە راگیراوەکانى هەرێم
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خەرجكردنی مووچە راگیراوەكانی هەرێمی كوردستان، بڕیاریشیدا تا کۆتایی ئەمساڵ بێ گرفت ناردنی مووچە لە بەغداوە بەردەوام بێت.
نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق بە میدیای یەکێتی دەڵێت "لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقدا بڕیاردراوە، بەخەرجکردنى مووچە راگیراوەکانى ئەو مووچەخۆرانەى بەهۆى نەبوونى بایۆمەتری و ناوى دووبارە و مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لە ناوچە جێناکۆکەکان مووچەكانیان خەرجنەكرابوو".
دەشڵێت "ناردنى مووچە لە بەغداوە بۆ هەرێمى کوردستان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بێ گرفت بەردەوامدەبێت.
ناوبراو ئەوەشی خستە روو، حکومەتى هەرێمى کوردستان بەڵێنیداوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تێبینییەکانى بەغدا لەسەر لیستى مووچە چارەسەر بکات.
|