نها نیوز – هەواڵەکان
بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی یەك هەفتەی پارێزگای سلێمانی لە رۆژی 3-8-2024 تا 9-8-2024، 12 ملیار و 658 ملیۆن و 376 هەزار و 672 دینار بووە.
ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بەشێوەیەك، 12 ملیار و 658 ملیۆن و 376 هەزار و 672 دینار بووە، بەجۆرێك كە 85%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 12%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکە و 3%یش بەشێوەی 'مقاصە' بووە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، داهاتی مانگی رابردوو 15 ملیار و 139 ملیۆن و 498 هه‌زار و 672 دینار بووه.
رۆژی 15ی 12ی 2022، حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی، بووە خاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، به‌ڵام تائێستا پرۆژه‌كه به‌سه‌رتاسه‌ری نه‌كراوه و ته‌نیا له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كاری پێده‌كرێت.