ئابوری

لە بەغداوە لەسەر لیستی مووچەی هەرێم زانیاریی گرنگ گەیشت

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەنگۆی رەتکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی حەوت لەلایەن بەغداوەر رەتدەکاتەوە و دەڵێت "لیستەکە وەرگیراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە میدیای گۆڕانی ڕاگەیاند "بڵاوبوونەوەى دەنگۆى رەتکردنەوەى لیستى موچەى مانگى تەمموز (7)ـى فەرمانبەرانى هەرێم لەلایەن بەغداوە دوورە لە راستییەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ لیستەکە گەیشتووەتە ژمێریاریی وەزارەتى دارایی عێراق و وردبینیکردنەکەى چەند رۆژێکى پێویستە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستى موچەى مانگى تەمموزى تەواوى فەرمانبەران و مووچەخۆرانى هەرێم بە مەدەنى و سەربازییەوە و خانەنشینانیش بە هاوتاکراوى رەوانەى بەغدا کرد و بەشێک لە میدیاکان بڵاویانکردەوە کە لیستەکە لەلایەن بەغداوە رەتکراوەتەوە.
 
2024-07-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.