ئابوری

هەواڵێکی ناخۆش گەیشت.. کێشە بۆ مووچەی هەرێم دروستبوو

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هەواڵێکی ناخۆش لەبارەی خشتەکانی بودجە کە لە پەرلامن دەنگی لەسەر درا ئاشکرا دەکات.

سۆران عومەر، ئەندامی کۆمەڵەی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات "نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێ؛ خشتەکانی بودجە کەلە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەردراوە ئەو نوسخە نیە کەلە ئەنجومەنی وەزیرانەوە نێردراوە.
ناوبراو ئەوەش دەخاتە روو "خشتەکان جیاوازی زۆری تێدایە! لەکاتێکدا پەرلەمان دەنگیدا بە دەستکاری نەکردنی خشتەکان!".

رۆژی 3ی حوزیران، نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بە ئامادەبوونی 199 پەرلەمانتار و بە زۆرینەی دەنگ خشتەی بودجەی ساڵی 2024 پەسەندکرا.

هاوکات لە خشتەی بودجەی 2024دا، بودجەی گشتی عێراق بە 211 ترلیۆن و 900 ملیار دینار دیارکراوە، واتا بەراورد بە ساڵی رابردوو 13 ترلیۆن دینار زیاترە.
 
2024-07-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.