پارتی لەبارەی (هەژماری من)ەوە وەڵامێکی توندی دادگای فیدڕاڵی دەداتەوە بڕیارەکەیان جێبەجێ ناکات
نها نیوز - هەواڵەکان
بەگوێرەی وتەی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی عێراق دانی به‌وه‌دا ناوه كه بڕیاری دادگای فیدڕاڵ سه‌باره‌ت به (هه‌ژماری من) جێبه‌جێ ناكرێت، ناوبراو رونیشیدەکاتەوە کە هیچ شتێكی "شاراوە" له گرێبه‌ستی بانكه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران لەو پڕۆژەدا نییه.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگاوە بە میدیای پارتی دەڵێت "حكومه‌تی فیدڕاڵ دانی به‌وه‌دا ناوه كه بڕیاری دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به هه‌ژماری من جێبه‌جێ ناكرێت و توانای جێبه‌جێكردنی نییه.
ناوبراو ئاشکراشی دەکات "به بانكیكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران له عێراق له ده‌ست بانكیی ناوه‌ندیدایە، هه‌ر ئه‌و بانكه به فه‌رمی ره‌زامه‌ندی داوه و پشتگیری له هه‌ژماری من ده‌كات و هه‌ڵاواردن (إستثناء)ـی بۆ كردووە.
عەزیز ئەحمەد وتیشی "حكومه‌تی عێراق و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك بانكی ناوه‌ندی به پێویستیان زانیوه ئه‌م بابه واته بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌بێت چاره بكرێت.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژە بەوەش دەکات "هیچ شتێكی شاراوه له گرێبه‌ستی بانكه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران له پرۆژه‌ی هه‌ژماری مندا نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌م گرێبه‌ستانه هاوشێوه‌ی هه‌مان گرێبه‌سته‌كانی (توطین)ـه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌تی.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانە، گرێبه‌ستی هه‌ر هه‌شت بانكه به‌شداربووه‌كه‌ی هه‌ژماری من به زمانی عه‌ره‌بی و هه‌مان گرێبه‌سته‌كانی (توطین)ـه كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه دانراوه.
|