لە هێزەکانی حەفتاوە کێشەی بنەڕەتی لە دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە ئاشکرابوو
نها نیوز – هەواڵەکان
له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی وا بڵاوکرایەوە كه‌له سلێمانی كێشه‌ی بۆ مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 دروست بووه و به‌شێكی زۆریان مووچه‌ی یه‌ك مانگیان پێدراوه، وته‌بێژی ئەو هێزە بۆ نها نیوز دەڵێت "هیچ كێشه‌یه‌ك بوونی نییە، بەڵام کێشەمان هەیە لە دابەشکردنی مووچەی خانەنشێنی پێشمەرگە".
ئه‌حمه‌د له‌تیف، وته‌بێژی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه لەوبارەیەوە بە هانۆ ئەحمەد پەیامنێری نها نیوزی وت "شتی وا بوونی نییە و مووچە دابەشدەکرێت، بەڵام کێشەمان هەیە لە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە تۆزێک نەقسی هەیە پارەکە، لەهەوڵی چارەسەرکردنیداین".
ئەوەش لەکاتێکدایە، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هه‌رێمی کوردستان رایگەیاندبوو، بڕی 676 ملیار و 36 ملیۆن دینار وه‌ك شایسته‌ی دارایی هه‌ردوو مانگی ئایار و حوزه‌یرانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان.
وەزارەتی دارای حکومەتی کاربەڕێكەر ئەوەشی خستبووە روو کە بڕی 26 ملیار و 790 ملیۆن دینار کورتهێنان لەکۆی مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکان دروست بووە و ئەو بڕە پارەیە لە شایستەی تەمویلەکەیان لە بەغداوە نەنێردراوە.
|