هەواڵە خۆشەکە گەیشت.. وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر وادەی ناردنی دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان ئاشکرا دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی وتەی پێشەوا هەورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێم، چاوەڕوان دەکەن ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی دوو مانگی هێزه ئه‌منییه‌كان بگاته هه‌رێم.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاشکرای دەکات "له‌دوای په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی پێنج و شه‌شی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان درا.
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر ئەوەشی خستە روو "لە ئێستادا هیچ بەربەستێک نەماوە و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه پاره‌ی دوو مانگی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غداوه بگات.
|