ئابوری

هەواڵە خۆشەکە گەیشت.. حكومەتی عێراق بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ بۆ تەوتین و مووچە جێبەجێ‌ دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

لەچوارچێوەی سەردانی شاندی عێراق بە سەرۆكایەتی محمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، کە باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراقیش لەوێیە، ناوبراو ئاشکرای دەکات، بۆ خەرج كردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و تەوتین كردن لە بانكە فیدراڵییەكان، بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێ‌ دەكەن.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت "بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە و تەوتینی مووچە پەیوەستە بۆ هەموو لایەک و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بە دروستی جێبەجێ دەکرێت.
ناوبراو ئاشکراشیکرد "لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ‌ دەكەین و ماف و شایستە داراییەكانیان پارێزراو دەبێت.

باسم عەوادی ئاماژەی بەوەشدا "بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بۆ بەبانكیی كردنی مووچە ئەركێكی دەستوورییە و دەبێت جێبەجێ‌ بكرێت.

وتیشی "لەبارەی مووچە و پرسەكانی دیكە لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە".

بە وتەی وتەبێژەکەی حکومەتی عێراق، حکومەتی فیدراڵی جیاوازی لەنێوان هیچ هاوڵاتییەک لە کوردستان، ناوەڕاست و باشووری عێراق ناکات، و دەڵێت "هەموویان هاوڵاتیی عێراقین و ئەوەی بتوانێت بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی مووچە دەیکات.

ئ.ز
 
2024-04-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.