سێ بژاردە دژ بە ئێران لەسەر مێزه‌كه‌ی تره‌مپن
نهانیوز-هەواڵەکان
لەگەڵ بەرزبونەوەی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران، بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، کە کۆمەڵێک بژاردەی گرنگ بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دانراون، چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی ئەو دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی، لەگەڵ گەیشتنی کەشتییە جەنگییەکان و فڕۆکە جەنگییەکان بۆ ناوچەکە، بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا ئاشکرایان کردوە كه چه‌ند بژارده‌یه‌ك له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ هه‌ن، له‌وانه هێرشێکی ئەگەری بۆ بە ئامانجگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، لێدانی جبەخانەی موشەکی بالیستیکی، یان هێرشێك كه ببێته‌هۆی روخانی حكومه‌ت یان تێکەڵەیەک لەو سێ ئامانجە.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، تره‌مپ داوای بژارده‌ی هێرشی خێرا و چاره‌نوسسازی له یاریده‌ده‌ره‌كانی كردوه كه مه‌ترسی راكێشانی ئه‌مریكا بۆ ناو شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌بێت، بۆیه بژارده‌ی په‌سه‌ندكراو ئه‌و بژارده‌یه ده‌بێت كه "گورزێکی هێندە بەهێز لە ڕژێمی ئێران بدات کە هیچ بژاردەیەکی دیکەی بۆ نه‌مێنێت، جگە لە تەسلیمبون بە داواکارییە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و وەستاندنی سەرکوتکردنی ناڕازییان".
جگە لەوەش بەرپرسانی ئه‌مریكا رونیان كرده‌وه، گفتوگۆ لەسەر هەڵمەتی بۆردومانی سزایی هەیە کە بتوانێت حکومەتی ئێران بڕوخێنێت، هەروەها ترەمپ و تیمەکەی ئەگەری بەکارهێنانی هەڕەشەی هێزی سەربازیشیان بۆ راكێشانی ئێران بۆ سه‌ر مێزی دانوستان لەبەرچاو گرتوە.
|