جیهان

ترەمپ لە نزیکەوە چاودێری ئێران دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، مانۆڕێکی ئاسمانی چەند ڕۆژە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدات لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی بونی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لە کاتێکدا کە گرژییەکان لەگەڵ ئێران پەرەدەسەنن.

لیوا دێریک فرانس، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، مانۆڕەکە ڕێگە بە کارمەندانی سەربازی دەدات توانای خۆیان نیشان بدەن بۆ "جێبەجێکردن و کارپێکردن و ئەنجامدانی ئەرکەکانی شەڕ لە بارودۆخێکی تەحەدا، بە وردی و سەلامەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکان".

ئەو ڕاگەیاندنە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریدا لەوەی كه‌شتییه‌ك بەرەو ئێران دەڕوات، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری هەنگاوی سەربازی.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە، گروپی هێرشبەری کەشتی هەڵگری USS Abraham Lincoln پێشتر گەیشتونەتە ناوچەکە.

 

13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.