خامنەیی: سەرۆكی ئەمریكا تاوانباری سەرەكی فیتنەی ئەمدوایەیە
نهانیوز-هەواڵەکان
رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشدارییەکی تووند بە ترەمپ دەدات و دەڵێت "سەرۆكی ئەمریكا تاوانباری سەرەكی فیتنەی ئەمدواییەیە (مەبەستی ناڕەزایەتییەكانە دژی خراپی دۆخی ئابوری)."
عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، بەدڵنیاییەوە دەیڵێم ئامانجی ئەمریكا لە فیتنەی ئەمدواییە، قوتدانی ئێران بوو .
دەشڵێت "لەسەرەتای شۆڕشەوە ئەمریكا ویستویەتی ئەو دەسەڵاتەی كە لەلایەن خەڵك بە رابەرایەتی (ئیمام) لەدەستیدا، بەدەستی بهێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سیاسەتی هەموو حكومەتەكانی ئەمریكایە كە وڵاتێكی سەربەخۆی وەكو ئێران قبوڵ نەكات.
|