سەرچاوەیەکی باڵای ئەمریکی، کاتی هێرشکردنە سەر ئێران ئاشکرا دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرچاوەیەکی باڵای نزیک لە کۆنگرسی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، لە ئێستاوە تا دوو هەفتەی ترئەگەری هەیە ئەمەریکا هیرش بکاتە سەر ئێران.
سەرچاوە باڵاکەی نزیک لە کۆنگرس کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، کە لە دوا دانیشتنی کۆنگرس دا بەشدار بووە رایگەیاند: دۆخەکە بەوجۆرەیە لێدان لە ئێران لە ئان و ساتدایە.
سەرچاوەکە دەڵێت"رەنگە ئەمشەو هێرش بکرێت، رەنگە سبەی دۆخەکە بگۆڕێت، هاوکێشەکان زوو دەگۆڕێن."
ماوه‌ی دو هه‌فته‌یە خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئێران به‌ڕێوه دەچێت، به‌هۆی گرانبون و دابه‌زینی به‌های دراو له‌و وڵاته‌دا، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش باس له كوژرانی زیاتر له 500 كه‌س له خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن.
|