جیهان

ترەمپ لە پەیامێکی نوێ دا لەبارەی تاران هاتە دەنگ

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوەهاتە دەنگ وئاشکرایکرد “پێمان ڕاگەیاندراوە کە ئێران کوشتارەکانی ڕاگرتووە، ئەگەر وا نەبێت زۆر توڕە دەبین”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپییەوە دەبارەی دۆخی ئێرانەوە قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و وتی: “پێمان ڕاگەیاندراوە کە ئێران کوشتارەکانی ڕاگرتووە. لە ئێستادا هیچ کوشتار و یان پلانێک بۆ لەسێدارەدان نییە. ئەگەر شتێکی وا بکرێت، ئەوە هەموومان نیگەران دەکات، بەڵام ئەوەی بە من گەیشتووە ئەوەیە کە کوشتارەکان وەستاون، چیتر کوشتار ناکەن”.

وتیشی، کوشتاری خۆپیشاندەرانی ئێرانی لە لایەن بەرپرسانی وڵاتەکەیەوە لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت و ئەگەر وا نەبێت زۆر زۆر تووڕە دەبین.

لە ٢٨ی کانوونی یەکەمەوە، شەپۆلێکی خۆپیشاندان دژ بە خراپی دۆخی ئابووری و لەدەستدانی بەهای دراوی ئێرانی، لە وڵاتە سەری هەڵداوە و زۆربەی شارەکانی گرتەوە.

2026-01-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.