ئێران هۆشداری تووند بەتەواوی وڵاتانی ناوچەكە دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
حکومەتی ئێران ،ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە بەدوای بیانویەکدا دەگەڕێت بۆ ئەنجامدانی دەستوەردانی سەربازی، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی گرتنەبەری "ڕێکاری زۆر توند"ی کرد سەبارەت بە سەرکوتکردنی ئەو خۆپێشاندانانەی کە ئێرانی گرتوەتەوە.
ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" نوسیویەتی، "خەیاڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و سیاسەتەکەی بەرامبەر بە ئێران لەسەر بنەمای گۆڕینی ڕژێمە، بەجۆرێک کە سزاکان، هەڕەشەکان، ئاژاوە ڕێکخراوەکان و پشێوی وەک شێوازێکی کارکردن بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی بیانوو بۆ دەستوەردانی سەربازی".
باڵیۆزەكەی ئێران لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانی کردوە، ئاماژەی بەوەشكردوە، "ئەمریكا و ئیسرائیل بەرپرسیارێتی یاسایی ڕاستەوخۆیان لە ئەستۆیە سەبارەت بە گیان لەدەستدانی هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان".
هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئێرانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە، تاران هۆشداریی داوەتە وڵاتانی ناوچەکە کە "بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتانە بۆردومان دەکرێن" ئەگەر هێرش بکرێتە سەری لەلایەن ئەمریکاوە.
ئەوە لەكاتێكدا لە كۆتاییەكانی مانگی ڕابردوەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی خراپبونی دۆخی ئابوری لە ئێران دەستیپێكردوە و بڕیاره ئەمڕۆ كۆبونهوهیهك له كۆشكی سپی بهڕێوهبچێت و تاوتوێی بژاردهكانی بهردهمیان، سهبارهت بهههڵوێستی نوێی ئهمریكا لهبارهی ئێرانهوه.
|