جیهان

ئێران چاوەڕێی بڕیارەکەی ئەمڕۆی ترەمپە

نهانیوز-هەواڵەکان

لەگەڵ پەرەسەندنی توندوتیژییەکانی خۆپیشاندانەکان، ئێران چاوەڕێی بڕیاری ئەمڕۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات دەربارەی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراندا.

 هەروەها سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێناسی گومرگی بە رێژەی ٪25 بەسەر ئەو هەموو وڵاتانەدا دەسەپێنێت کە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەن.داواشی لە هاووڵاتییەکانی کرد دەستبەجێ ئێران بەجێبهێڵن.

دوێنێش تاران جەختی لەوە کردەوە کە کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ واشنتۆن “کراوەن” و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە باڵیۆزانی بیانی ڕاگەیاند کە وڵاتەکەی “شەڕی ناوێت بەڵام ئامادەشە بۆ شەڕ”.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا هۆشداری دەدات و ترەمپ بە ئاشکرا هەڕەشەی تاوتوێکردنی “بژاردەی بەهێز” دەکات، لە نێویشیاندا گرتنەبەری ڕێکاری سەربازیی.

ڕۆژی دووشەممە و دوای 16 ڕۆژ لە سەرهەڵدانی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی جەماوەری، دەسەڵاتدارانی ئێران لایەنگرانی خۆیان لە گۆڕەپانەکانی تاران و شارەکانی دیکە کۆکردەوە؛ ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی نیشاندانی کۆنترۆڵکردنەوەی بارودۆخەکە بوو.

2026-01-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.