جیهان

ئێران دژی بەریتانیا هاتە دەنگ

نهانیوز-هەواڵەکان

ئێران باڵیۆزی بەریتانیای لە تاران بانگهێشت کرد، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ دووەم جار خۆپیشاندەران لە لەندەن ئاڵای ئێرانیان لەسەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە داگرت، کەناڵی فەرمی ئێران ڕایگەیاند، تاران سکاڵا تۆمار دەکات.

 تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، "تاران جگە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پاراستنی باڵیۆزخانەکەی، سکاڵاشی هەبووە بەرامبەر بە هەندێک ڕێکخراوی تیرۆریستی کە لەژێر ناوی میدیادا درۆ بڵاودەکەنەوە و هانی تووندوتیژی و تیرۆر دەدەن."

 بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئێران، هاووڵاتیانی ئێران لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە و ناڕەزایەتی لە دژی حکومەتی وڵاتەکەیان دەردەبڕن، لە دواین کاردانەوەدا، گەنجێکی دانیشتووی لەندەن، چووە سەر باڵیۆزخانەی ئێران و بە بەرچاوی پیاوانی پۆلیس، ئاڵای ئێرانی داگرت و ئاڵای پێشووی ئێرانی (سەردەمی شا)ـی دانا.

2026-01-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.