جیهان

ئێران دوا هۆشداری دەداتە ترەمپ

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، لە ئەگەری هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەیان، ئەوا ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆیان دەبێتە ئامانجی ڕەوای هێرشەکانیان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە وتارێکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی پێشکەشی کرد، ڕایگەیاند، لە ئەگەری هەر چەشنە هێرشێکی سەربازیی، هەم ئیسرائیل و هەم بنکە سەربازیی و کەشتییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئامانجێکی ڕەوای هێرشەکانیانن.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وێڕای ئاماژەدان بەوە کە ئەمریکا و ئیسرائیل ڕۆڵیان هەیە لە هاندانی خۆپیشاندەرانی ئێران، وتی: “دووژمنان لە میانی جەنگی ١٢ ڕۆژەدا هاندانی تیرۆریستانیان لە ناوخۆی وڵاتدا هەبوو بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. ئێستا تیرۆریستانی ناوخۆیان هانداوە. لەگەڵ تیرۆریستان لە جەنگداین”.

لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی قالیبافدا، ئەندامانی پەرلەمان هۆتافیان دژ بە ئیسرائیل و ئەمریکا دەگوتەوە.

17کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.