دۆناڵد ترەمپ هەڕەشە لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هەڕەشە لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات و دەڵێت ئەگەر ده‌ست به كوشتنی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، ئه‌مریكا به زه‌بری هێز ده‌ستوه‌ردان ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس هیو هیویت، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌ست به كوشتنی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، ئه‌مریكا به زه‌بری هێز ده‌ستوه‌ردان ده‌كات.
تره‌مپ وتی: "پێم وتن ئه‌گه‌ر ده‌ست بكه‌ن به كوشتنی خه‌ڵك، كه له كاتی ئاژاوه‌گێڕییه‌كاندا مه‌یلیان هه‌یه بیكه‌ن- زۆر به توندی لێیان ده‌ده‌ین".
گروپی چاودێری ئینته‌رنێتی نێتبلۆكس له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه به‌هۆی به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، ئینته‌رنێت له سه‌رانسه‌ری ئێران راگیراوه.
|