جیهان

دۆناڵد ترەمپ بڕیارێکی گرنگی دەرکرد

نهانیوز-هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارێکی واژۆ کرد بۆ کشانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە 35 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نین و 31 قەوارەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە بیانووی ئەوەی چالاکییەکانیان لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا ناکۆکن و سیاسەتەکانی ژینگەی توندڕەوانە و ئەجێنداکانی جیهانگیری پەرە پێدەدەن.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێڕەوێکی فراوانتر دێت کە بریتی بوو لە کەمکردنەوەی بودجەی ئەمریکا بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ڕاگرتنی هاوکاری ئۆنرا، کشانەوە لە یونسکۆ و ئاراستەکردن بۆ کشانەوە لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ڕێککەوتننامەی پاریس بۆ کەشوهەوا.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بڕیارێکی واژۆ کردووە، کە بەپێی ئەو بڕیارە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە 35 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نین و 31 قەوارەی سەر بەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە دەکشێتەوە، کە “بە پێچەوانەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا کار دەکەن.”

بەیاننامەکە ناوی ئەو ڕێکخراوانەی لەخۆ نەگرتبوو، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان “سیاسەتی توندڕەوانە، بەڕێوەبردنی جیهانی، و پرۆگرامە ئایدیۆلۆژییەکان پەرە پێدەدەن کە لەگەڵ سەروەری ویلایەتە یەکگرتووەکان و هێزی ئابوورییدا ناکۆکن.”

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەم هەنگاوە دوای پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بە هەموو ڕێکخراوە حکومییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامە و پەیماننامەکان دێت کە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەندام یان لایەنێکە تێیاندا.

 
19کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.