وەزیری دەرەوەی ئێران: تاران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە تاران ئامادەیە لەگەڵ ئەمریكا دانوستان بكەن بە مەرجێك لەسەر بنەمای رێز و بەرژەوەندی هاوبەش بێت.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا لە بەیروت رایگەیاند، ئامانجی سەردانەكەی بۆ لوبنان تاوتوێكردنی ئاڵنگاری و هەڕەشەكانی ئیسرائیلە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە.
دەشڵێت، ئامادەن لەگەڵ ئەمریكا دانوستان بكەن بە مەرجێك لەسەر بنەمای رێز و بەرژەوەندی هاوبەش بێت.
راشیگەیاند، ئەمریكا دەبێت جیاوازی بكات لە نێوان دانوستان و سەپاندنی مەرجدا و ئەوان لەگەڵ ئەوەدا نین جەنگ هەڵبگیرسێت، بەڵام ئەگەر ئەمریكا و ئیسرائیل خوازیاری جەنگ، تاران ئامادەی جەنگە.
|