جیهان

سی ئێن ئێن: ترەمپ دەیەوێت دەستی ئێران و ڕووسیا و چین لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا سنووردار بکات

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمریکا بە ئیدارەکەی ڕاگەیاندووە کە دەیەوێت ئێران و ڕووسیا و چین لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا دەربچن.

کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە کە سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی تایبەت بە هاوپەیمانان و بەرپرسانی باڵای ئیدارەکەی ڕاگەیاندووە کە دەیەوێت ئێران و ڕووسیا و چین لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا دەربچن.

ئیدارەی ترەمپ بە ڤەنزوێلای ڕاگەیاندووە، بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەست پێبکاتەوە، پێویستە پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین، ئێران، ڕووسیا و کوبا بپچڕێنێت!

بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ پێیان وایە ڤەنزوێلا تەنها دەتوانێت لەڕووی ئابورییەوە بۆ چەند هەفتەیەکی تر بژی بەبێ ئەوەی پشت بە فرۆشتنی یەدەگی نەوتەکەی ببەستێت.

 
2026-01-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.