هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب راگەیەنراویکیان بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند" ژمارەی شەهیدەكان لە شێخ مەقسودو ئەشرەفیە بۆ 7 هاوڵاتی بەرزبووەتەوەو 54 کەسیش بریندارن"
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەهەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب بڵاویكردەوە: لە ئاكامی بۆردومانی دڕندانەی گروپەكانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، كە بە بەکارهێنانی تانک و تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدەدرێن و ناوچەكانی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان دەكاتە ئامانج".
دەشڵێن" ژمارەی شەهیدانی مەدەنی بۆ 7 کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 54 كەس، کە زۆربەیان منداڵ و ژنن".
|