بانکی ناوەندی عێراق لە سەر بەرزبوونەوەی دۆلار هاتە دەنگ
نهانیوز-هەواڵەکان
بانکی ناوەندی عێراق لە سەر بەرز بوونەوەی دۆلار هاتە دەنگ ورایگەیاند، نرخی رەسمیی دۆلار جێگیرە و بەرزبوونەوە رووینەداوە.
ئەمرۆ چوارشەممە بانکی ناوەندیی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نرخی رەسمیی دۆلار وەک خۆیەتی و هیچ گۆڕانکارییەک رووینەداوە.
دەشڵێت، نرخی یەک دۆلار 1320 دینارە، هۆکاری بەرزبوونەوەی لە بازاڕدا باجی گومرگیی پێشوەختەیە کە وایکردووە خواست لەسەر دۆلار لە دەرەوەی سیستمی بانکی زیادبکات.
ئاماژە بەوەش دەکات، “لە چاودێریکردنی بازاڕ بەردەوامین و رێوشوێنی پێویست بۆ جێگیرکردنی نرخ و پاراستنی بەهای دراوی نیشتمانی دەگرینەبەر
|