ئێران بە تووندی هەرەشە دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێویستە ترەمپ لە هەموو کەسێک باشتر
بزانێت هێرشی تاوانکاری بۆ سەر موڵکی گشتی قبوڵ ناکرێت ، دەشڵیت "هێزەكانمان
لەوپەڕی ئامادەباشیدان و بە باشی دەزانن تیرەكانیان ئاڕاستەی كوێ دەكەن".
عەباس عراقچی،
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەوانەی
بەم دواییانە زەرەرمەندبون لە هەڵبەزو دابەزی نرخی دراو، خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان
ئەنجامدا، ئەوەش مافی خۆیانە، بەڵام رووداوی جۆراوجۆری ئاژاوەگێڕی توندوتیژیشمان
بینی ، لەوانە هێرشکردنە سەر بنکەیەکی پۆلیس و فڕێدانی بۆمبی مۆلۆتۆڤ بۆ سەر
ئەفسەرانی پۆلیس.
عراقچی لە
سەكۆی "ئێكس" نوسویەتی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی سەرۆک ترەمپ پاسەوانی
نیشتمانی لە سنورەکانی ئەمریکا بڵاوەپێکردووە، پێویستە لە هەموو کەسێک زیاتر
بزانێت کە هێرشی تاوانکاری بۆ سەر موڵکی گشتی قبوڵ ناکرێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش
پەیامی ئەمڕۆی سەرۆک ترەمپ کە پێدەچێت لە ژێر کاریگەری ئەو کەسانەدا بێت کە ترسیان
لە دیپلۆماسی هەیە یان بە هەڵە پێیان وایە پێویست نییە، هەڵەشانەو مەترسیدارە.
وەزیری دەرەوەی
ئێران ئاماژە بە وەدەکات ، هەروەك وەک
رابردوو گەلی گەورەی ئێران هەرجۆرە دەستێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆیی بە توندی
رەتدەکاتەوە، بە هەمان شێوە هێزە چەکدارە بەتواناكانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و
بە تەواوی دەزانن ئەگەر سەروەری ئێران پێشێل بکرێت، تیرەکانیان ئاڕاستەی كوێ بکەن.
|