هێرشێکی درۆنی ئۆکرانیا دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی ئۆکرانیا بۆ سەر ناوچەیەکی کەناراوەکانی دەریای ڕەش لە هەرێمی خێرسۆن، کە لەژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادایە، دەیان کەس کوژران و دەیانی دیکەش بریندار بوون.
ڤلادیمێر سالدۆ، پارێزگاری دەستنیشانکراوی ڕووسیا لە خێرسۆن، ڕایگەیاند: "سێ درۆن هێرشیان کردووەتە سەر کافتریا و هۆتێلێک لە ناوچەی 'خۆرلی' لەسەر کەناری دەریای ڕەش. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، 24 کەس کوژراون و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش بریندار بوون."
لای خۆیەوە ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ئۆکرانیای بە ئەنجامدانی "هێرشێکی تیرۆریستی" بۆ سەر خەڵکی سڤیل تۆمەتبار کرد.
ئەو ناوچەیەی کە کراوەتە ئامانج بەشێکە لە ئۆکراینا، بەڵام لە سەرەتای جەنگەوە لەلایەن ڕووسیاوە کۆنترۆڵ کراوە.
|