ڕوسیا لەسەر هەڕەشەکانی سەر ئێران هاتە دەنگ
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا نیگەرانی قوڵی خۆی لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە دژی ئێران دەربڕی و ئەو سیاسەتەی بە "نابەرپرسیارانە" وەسف کرد و دهڵێت، "دەرئەنجامی جددی لێدهكهوێتهوه".
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "هەڕەشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سیاسەتێکى نابەرپرسیارانە نیشان دەدات کە کاریگەریى زیانبەخشى لەسەر ڕژێمى جیهانى قەدەغەکردنى چەکى ئەتۆمى هەیە".
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا له لێدوانێكدا ڕایگەیاند، "ڕوسیا داوا دهكات وڵاتان خۆیان لە پەرەسەندنی گرژییەکانی دەوروبەری ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەدوربگرن".
مۆسکۆ جەختی لەوەکردەوە، ئەو جۆرە کارانە کاریگەریی زیانبەخشیان لەسەر ڕژێمی جیهانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی هەیە و دەکرێت ببێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسیی ململانێیەکی گەورە دروست بکات.
|