مەسعود پزیشکیان لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران پەیامێک بڵاودەکاتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
مەسعود پزیشکیان لە کاردانەوە بە نارەزایەتییەکان لە ئێران هاتە دەنگ و داوای کرد کە گوێ لە خۆپیشاندەران بگیرێت.
مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، داوای لە وەزیری ناوخۆ کردووە "لە رێگەی گفتوگۆوە لەگەڵ نوێنەرانیان، گوێ لە داواکارییە رەواکانی ناڕازییان بگرێت، تاوەکو حکومەت بتوانێت بەرپرسیارانە و بە هەموو توانایەوە کێشەکان چارەسەر بکات و وەڵامیان بداتەوە".
لای خۆیەوە جەعفەر قائیم پەنا جێگری سەرۆک کۆماری ئێران داوای لێبوردنی لە هاوڵاتیان کرد بە هۆی خراپی دۆخی ئابوورییەوە و راشیگەیاند کە خۆیان لە بەرپرسیارەتی ناشارنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە سێ رۆژە لە چەندین شار و زانکۆی ئێران بەشێک لە هاوڵاتیان لە نارەزایەتی دەربرین بە دۆخی ئابووری و بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی دۆلار خۆپیشاندانیان دەستپێکردوە.
|