جیهان

ئێران بە تووندی وەلامی ترەمپی دایەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

راوێژكارێکی رابەری باڵای ئێران، بە تووندی وەڵامی ترەمپی دایەوە و رایگەیاند، پێویستمان به مۆڵەت و رێگه پێدانی كەس نییە بۆ بەرنامە موشەكییەكانمان

عەلی شەمخانی، راوێژكاری رابەری باڵای ئێران، دەڵسَت: هەر دوژمنكارییەك روبەڕوی وەڵامێكی توند دەبێتەوە، توانا موشەکی و بەرگرییەكانی ئێران لەناونابرێن و پێویستمان به مۆڵەت و رێگه پێدانیش نییە.

ئەو لێدوانەی شەمخانی داوای ئەوەهات، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: بیستومە ئێران هەوڵی بونیادنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكانی دەدات، ئەگەر ئەوەبكەن جارێكی تر لەناوی دەبەینەوە.

هاوكات وتیشی: ئەمریکا کراوەیە بۆ دانوستان بەتایبەت دوای لەناوبردنی شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران.

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.