چوار وڵات دژی ئیسرائیل دەوەستنەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
قاهیرە و ئەنقەرە دژی ناساندنی سۆماڵیلاد وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هاتنە دەنگ.
وەزیرانی دەرەوەی میسر، تورکیا، سۆماڵ و جیبۆتی لە دژی هەنگاوەکەی ئیسرائیل بۆ داننان بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند بەرەیەکیان پێکهێنا و ڕایانگەیاند "ڕێگە نادەین یەکپارچەیی خاکی سۆماڵ تێکبدرێت."
هەر چوار وڵاتەکە بە توندی هەڵوێستەکەی ئیسرائیلیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند کە ئەم هەنگاوە پێشینەیەکی مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە شێوەیەکی فەرمی ناساندنی کۆماری سۆماڵیلاندی وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری ڕاگەیاند، بووە یەکەم دەوڵەت لە جیهاندا دان بە جیابووەوەی سۆماڵیلاند لە سۆماڵ بنێت.
|