گرووپێک بەرپرسیارەتی تەقینەوەکەی حومسی لە ئەستۆ گرت
نهانیوز-هەواڵەکان
گرووپی "سەرایا ئەنسارو سوننە" بە فەرمی
ڕایگەیاند، ئەوان لە پشت هێرشە خوێناوییەکەی سەر مزگەوتەکەی شاری حومسن.
گرووپێکی چەکداری بە ناوی "سەرایا ئەنسارو
سوننە" لە ڕاگەیێنراوێکدا، بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقاندنەوەی چەند بۆمبێکی چێنراو
لەناو مزگەوتێکی شاری حومس ڕاگەیاند.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ هەینی، تەقینەوەیەک
لە مزگەوتی ئیمامی عەلی لە پارێزگای حومس لە ناوەڕاستی سووریا ڕوویداوە و چەندین
کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
|