تەقینەوەیەک کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
لە تەقینەوەیەک لە پارێزگای حومس لە ناوەڕاستی سووریا پێنج کەس کوژران و 21ـی دیکەش بریندار بوون
ئەمڕۆ هەینی، تەقینەوەیەکی خۆکوژی مزگەوتی "ئیمامی عەلی" لە پارێزگای حومس لە ناوەڕاستی سووریا کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران و 21ـی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتە خۆجێییەکان، هێرشەکە لە ڕێگەی خۆکوژێکەوە ئەنجام دراوە، کە لە کاتی بەڕێوەچوونی نوێژدا، خۆی لەنێو نوێژخوێناندا تەقاندووەتەوە. زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەهۆی تەقینەوەکەوە پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و 21 کەسی دیکەش بریندار بوون، جگە لەوەی زیانێکی ماددیی زۆر بە بینای مزگەوتەکە گەیشتووە.
مزگەوتی ئیمامی عەلی یەکێکە لە شوێنە ئایینییە گرنگەکانی شاری حومس؛ بە ئامانجگرتنی ئەم شوێنە لە ڕۆژی هەینیدا، نیگەرانییەکی زۆری لەسەر ئاستی ناوخۆیی دروست کردووە و مەترسیی تێکچوونی دۆخی ئەمنی لە ناوچەکە هێناوەتە ئاراوە.
|