جیهان

دوو کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاری کران

نهانیوز-هەواڵەکان

راوێژكارێکی محمەد شیاع سودانی، ئاشکرای کرد، لە كۆتا كۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا تەنیا دوو كاندید ماونەتەوە مالیكی و سودانی دەشڵێت "هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لە راسپاردنەوەی سودانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو".

بەها ئەعرەجی، راوێژكاری محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی  عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی پەیڕەوی ناوخۆی نییەو عورف پیادە دەكات.

 وتیشی"لە کۆتا کۆبونەوەیدا تەنها دوو كاندید ماونەتەوە كە نوری مالیکی و محمەد شیاع سودانیە."

ئاماژە بەوەشدەکات، هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە راسپاردنەوەی سودانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە باشترین سەرۆک وەزیرانی دەزانێت.

 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.