ئیسرائیل، پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی تاران کرد
نهانیوز-هەواڵەکان
میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، دامەزراوە ئەمنییەکان بە وردی چاودێری هەوڵەکانی ئێران دەکەن بۆ دووبارە بونیادنانەوەی پڕۆگرامی مووشەکی بالیستی،کە لە ماوەی شەڕی "12 ڕۆژە"دا گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە.
کەناڵی 12ـی ئیسرائیل لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە ،ئێران لە ئێستادا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی کڕینی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە چین، بەتایبەت ئامێری "میکسەری هەسارەیی" بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی، پڕۆسەی دروستکردنی مووشەک خێرا بکات.
لای خۆیەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە قودسەوە پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی تاران کرد و جەختی کردەوە؛ وڵاتەکەی پابەندە بە بەرگریکردن و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە لە ڕێگەی هێزەوە.
هاوکات، دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل نیگەرانی خۆیان بە واشنتن گەیاندووە سەبارەت بە مانۆڕە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران.
|