ئێران: ئاماده‌ین بۆ هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كانی شه‌ڕو پێکدادانێک
نهانیوز-هەواڵەکان
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران رایگه‌یاند، ئاماده‌ین بۆ هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كانی شه‌ڕو توانا و مه‌ودای موشه‌كه‌كانی ئێران به پێی سروشتی هه‌ڕه‌شه ئه‌گه‌رییه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنه به‌رگرییه په‌سه‌ندكراوه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
ڕه‌زا ته‌ڵائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران، له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، هێرش و هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل دژی به‌رنامه‌ی موشه‌كی ئێران به‌شێكه له شه‌ڕێكی ناچاری، هێزی موشه‌كی ئێران و خۆڕاگریی خه‌ڵكیش به سه‌ركردایه‌تی فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان ئیسرائیلیان خسته دۆخێكی سه‌ختی گه‌وره‌وه له ماوه‌ی شه‌ڕی 12 ڕۆژه‌دا، ئه‌مه‌ش وایكرد ئیسرائیل داوای ئاگربه‌ست بكات.
دەشڵێت "پێشكه‌وتوترین سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و موشه‌كی، كه زلهێزه‌كانی جیهان بۆ ئیسرائیلیان دابینكردوه، نه‌یانتوانیوه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی موشه‌كه ورده‌كانی ئێران بده‌نه‌وه، كه سه‌ركه‌وتو بون له چونه ناو چه‌ند چینێكی به‌رگری."
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌ستانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان به مانای كۆتاییهاتنی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه نییه، چونكه شه‌ڕی میدیایی و ده‌رونی به ئامانجی كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر ناوخۆی ئێران و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌رلێشێواوی به‌رده‌وامه.
|