زەنگی دووبارە دەستپێکردنەوەی شەر لێدرا
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران ئەگەری هێرشی نوێی ئەمریکا یان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوان لە دژی وڵاتەكەی بەدوور نازانێت.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی " روسیا ئەلیوم" رایگەیاند، ئێران بە تەواوەتی ئامادەیە، بگرە ئامادەترە لە رابردوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئامادەکارییە نیشانەی خواستی شەڕ نییە؛ بەڵکو ئامانجی سەرەکی رێگریکردنە لێی، باشترین رێگە بۆ بەدیهێنانی ئەوە، ئامادەکارییەکی باشە بۆ هەر سیناریۆیەکی چاوەڕوانكراو.
دووپاتشی کردەوە، بەرنامە ئەتۆمییەکەيان لەناو نەچووە، تاران هێشتا پابەندە بە مافی پیتاندن، لەگەڵ ئامادەیی بۆ پێشكەشكردنی گەرەنتی تەواو بەوەی سروشتی ئاشتیانەی بەرنامەکە پشتڕاست بکاتەوە.
دەشڵێت "ئەگەری هێرشی نوێی ئەمریکا یان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوان بەدوور نازانین".
|