جیهان

ئێران ستایشی روسیا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "لەگەڵ ڕووسیا لە پرسە جۆراوجۆرەکان هاوهەڵوێست و یەکگرتوون، دەشڵێت، دەبێت تاران و مۆسکۆ لەبارەی پێشهاتەکانی داهاتوو، ڕاوێژی زیاتر بکەن".

عێراقچی بە سەردانێکی فەرمی لە مۆسکۆیە و لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە، دوایین پێشهات و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ تاوتوێکران.

عێراقچی لە کۆبوونەوەکە ڕاشیگەیاند، "پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و تاران ئێستا لە ئاستێکی زۆر باشدایە، گوتیشی، لەماوەی ساڵ و نیوی ڕابردوودا، نزیکەی 5 جار سەرۆکی هەردوو وڵات دیدار و گفتوگۆیان پێکەوە هەبووە".

وەزیری دەرەوەی ئێران ستایشی هەڵوێستی رووسیای لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی لە 13ـی حوزەیرانی ئەمساڵ کرد و ڕایگەیاند، دەبێت تاران و مۆسکۆ بۆ پێشهاتەکانی داهاتوو ڕاوێژی زیاتر بکەن.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەش یاداشتنامەیی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی 2026 بۆ 2028 واژۆکرا.

سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران لەکاتێکدایە، ڕۆژێک پێش چوونی بۆ ڕووسیا، سەردانی بیلاڕووسی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامدا.

 
18کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.